Skip to playerSkip to main contentSkip to footer
  • 6/28/2025
کێ لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا سەرکەوتوو بوو؛ ئێران یان ئیسرائیل؟
ئەم پرسیارە جێی مشتومڕی زۆرە؛ بەڵام زۆر بە سادەیی ئێران توانی بە سەرکەوتوویی لەو شەڕەدا بێتە دەرەوە کە بەسەریدا سەپێنرا بوو بە ئامانجی نەهێشتنی ڕژێم، چەکی ئەتۆمی و موشەکی بالیسیتی. هیچ یەک لەم سێ ئامانجە بەدینەهات. ئێران بە ڕوونی بە ئیسرائیل و هەموو جیهانی وت؛ موشەکەکانم زۆر بەهێزن، ئاگاداربن.
شوێنگرەوەی ڕژێمی موحافزکاری ئێران لای ڕۆژئاوا؛ بریتیە لە کەسایەتییە مەدەنی و شیعییەکانی وەک: زەریفی، خاتەمی، پزیشکیان، عێراقچی و هتد..
ئەمانە ئەبنە شوێنگرەوە حەقیقییەکەی ڕەهبەر و خامنەیی.
بەو مەرجەی عەقیدەی خۆیان بگۆڕن، واتە واز لەو دروشمانە بهێنن کە دەلالەت لەوە بکا ئیسرائیل وێران ئەکەن و پەرە بە چەکی ئەتۆمی ئەیەن و شۆڕش هاوردەی دەرەوە ئەکەن.

Category

🗞
News

Recommended